نرخی نەوت دابەزی

لڤین:

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە ئەمڕۆ شەممە 17/ 4 / 2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 77 سەنت  هەروەها نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکیش بە 63 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەیان پێوە دەکرێت.

هەروەها ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە نرخە نوێکەی بەرمیلێک نەوت بەراورد بە دوێنێ 0.25%ـی بەهاکەی لەدەستداوە.

سەبارەت بە هۆکاری مانەوەی نرخی نەوت بەرزترین ئاست لە بڵاو کراوەکەدا هاتووە کە بە پێی داتاکانی ئابوری ئەمریکا خواست لەسەر نەوت زیاتر دەبێت بەهۆی بەردەوامی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەو ماوەی ئەم چوار هەفتەیەدا کە هۆکارێکی سەرەکی بووە بۆ بووژانەوەی ئابوری وڵاتان و دەستپێکردنەوەی چالاکییە پیشەسازییەکان.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button