هەڵوێستی پەرلەمان لەسەر دانانی باج لەسەر موچە ڕاگەیەندرا

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى دوەمی سه‌رۆك په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاندووە بەشیر حه‌داد ڕه‌خنه‌ى له‌پێشنیارى وه‌زیرى دارایی بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ڕاسپارده‌كه‌ى گرتوه‌ كه‌ باس له‌دانانى باج له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌(156) له‌2016/6/7 ده‌كات و گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ لێبڕینى ڕاسته‌وخۆ له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌پێى ڕێنماییه‌كانى دارایی ژماره‌ (1)ى ساڵى 2007.

لەبەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە یاسایی بوونی پێشنیارەکە ڕاگەیەندراوی نوسینگەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرای کردووە پێشنیارى وه‌زاره‌تى دارایی پێشێلكارییه‌كى ڕونى یاساییه‌ بۆ بڕگه‌ و ده‌قه‌كانى یاساى بودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 كه ‌له‌3/31/‏‏‏‏2021 له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ردرا.

ئاماژە بەوەیش دراوە کە ده‌بێت وه‌زاره‌تى دارایی به‌دواى فراوانتركردنى داهاته‌كانى ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێت له‌برى دانانى باج به‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، كه ‌چینى گرنگن و نابێت ده‌ستكارى موچه‌ى مانگانه‌یان بكرێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە جێگرى دوەمی سه‌رۆك په‌رله‌مان به‌پێویستیشى دەزانێت کە وەزارەتی به‌دواى چاره‌سه‌ره‌ییه‌كانى كێشه‌ى ئابورى بگه‌ڕێن و لێكه‌وته‌كانى گۆڕینى به‌هاى دۆلار و ده‌رهاویشته‌كانى له‌به‌زربونه‌وه‌ى نرخه‌كان، كه‌ بارگرانییه‌ك به‌سه‌ر هاوڵاتى عێراق دروستكرووه‌ له‌نێویشیاندا چینى فه‌رمانبه‌ران.

جیگەی ئاماژە پێدانە ئەم ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتى دارایى عێراق لە نوسراوێکدا کە 14 / 4 / 2021 دەرچوە و ئیمزانی وەزیری دارای عەلی عەلاوی لەسەرە داوا لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق دەکات بڕیارى دانانى باج لەسەر موچەى فەرمانبەران لە مانگی 4ەوە جێبەجێ بکرێت.

لە نوسراوەکدا هاتووە دانانى باج لەسەر موچەى بنەڕەتى، دەرماڵە، هاندان، دەستكەوتى مانگانە و ساڵانە و پاداشت و ئیفاد و هەر داهاتێكى تر کە فەرمانبەر هەیەتی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button