پارێزگاری هەولێر لە بارەی گرانفرۆشییەوە داوایەک لە هاوڵاتیانی شارەکە دەکات

لڤین:

ئومێد خۆشناو ، پارێزگاری هەولێر لە ئاگاداریەکدا داوا لە هاوڵاتیانی شارەکە دەکات زانیاریان لەسەر گرانفرۆشی پێبدەن.

لەو ئاگاداریەدا پارێزگاری هەولێر دەڵێت: هاوڵاتییان و هاوشاریانی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، لە(بازاڕ، مۆڵ، مارکێت، مینی مارکێت)و هەر شوێنێکی دیکەی گشتیی بازرگانی خۆراک و پێداویستی دیکە، دەستکاری و گراننکردنی نرخی خۆراک و کەل و پەل و  پێداویستییەکان هەبوو، هاوکارمانبن و پەیوەندی بە تیمه‌کانی قائیمقامیه‌ت بکەن

پارێزگار دوو ژمارە تەلەفۆنی بڵآو کردووەتەوە و داوا دەکات هاوڵآتیان لەو رێیەوە زانیاریان پێبدەن لە سەر ساختەکردنی کاڵا و خۆراک و گران فرۆشی ژمارەکانیش پێکهاتوون لە (07502224466- 07502224488).

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button