ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی عێراق بڵاوکرانەوە کە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە

لڤین:

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق کە بڵاویكردەوەتەوە، ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی کە لە عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە زیاتر لە 215 هەزار کەسە، کە زیاتر لە 37 هەزار کەسیان لە هەرێمى کوردستانە.

سەبارەت بە پارێزگاکانی عیراق و ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی کە ڤاکسینەکەیان وەرگرتوە لە بەشیکی ئامارەکەدا هاتووە بەغدای پایەتەختی عێراق لە ریزبەندی یەكەمدایە لەسەر ئاستی عێراق بۆ وەرگرتنی ڤاكسین زیاتر لە 66 هەزار كەس ڤاسینیان وەرگرتووە.

هەروەها لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش پارێزگای هەولێر زۆرترین زاكسینی تێدا وەرگیراوە كە  تا ئێستا 14 هەزار و 148 هەزار کەس وەریان گرتووە.

لە پارێزگای دهۆک 13 هەزار و 394 كەس ڤاكسینی كرۆنایان وەرگرتووە، لە پارێزگای سلێمانیش نۆ هەزار و 541 کەس.

لە کۆتای ئامارەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا هاتووە ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان سێ هەزار و 868 كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button