بزوتنەوە داوای ئازادکردنی زیندانیان دەکات

لڤین:

وتەبێژی بزوتنەوە ئیسلامیی عبداللە وەرتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە بەبۆنەی جەژن و مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە داوا دەکەین لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێبووردنێکی گشتی دەربکەن بۆ زیندانیانی هەرێمی کوردستان و پێداچوونەوەش بە کەیسی سەرجەم ئەو زیندانیانە بکرێت کە بە بیانووی سیاسی، ئیسلامی و هەندێ بابەتی ترەوە دەستگیر کراون کە تێیاندا هەیە ماوەی یاسایی زیندانی خۆی تەواو کردووە، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوەو هەشیانە جۆری حوکمەکەیان پێویستی بە تەمیز کردنەوە هەیە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەیدا وتەبێژی بزووتنەوە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو زیندانیانە بەشێکیان تاوەکو ئێستا هیچ حوکمێکیان بۆ دەرنەچووەو لە چاوەڕووانی دان تا بە پێی یاسا ماوەی حوکمەکەیان بۆ دەربچێت، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەست و پەنجەیان نەرم بکەن و لێبووردە بن بۆ ئەوەی ژیانێکی شاییستە بگێڕنەوە بۆ ناو خێزانەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button