داعش به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌دری ڕاگەیاند

لڤین:

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ رێكخراوی تیرۆرستیی داعش به‌ ره‌سمی به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بازاڕی میللیی حه‌بیبیه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌در راگه‌یاندووه‌.

سەبارەت بە ژمارەی کوژراوان و بریندارانی تەقینەوەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە ئاژانسەکە ئاماژەی پێداوە ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌ وتویه‌تی كه‌ “هێرشه‌كه‌مان له‌ناوجه‌رگه‌ی شیعه‌كانی به‌غدا ئه‌نجامداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 20 كه‌س كوژراون برینداربوون.

دوێنێ پێنجشەممە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەبازاڕێکی گەڕەکی حەبیبییە لەرۆژهەڵاتی بەغدا تەقییەوە، دواتر شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، تەقینەوەکە بووە هۆی کوژرانی کەسێکی سڤیل‌و برینداربونی 12 کەسی دیکە، لەگەڵ سوتانی 5 ئۆتۆمبێل.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button