تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی

یەکێتی بۆ مەبەستی تایبەتی حیزبی موڵکی گشتی تەندروستی بەکاردێنێت

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو زانیاری و وێنانەی کە دەست تۆڕەکەمان کەوتوە، یەکێتی بەردەوامە لە بەکارهێنانی موڵکی گشتی تەندروستی بۆ مەبەستی تایبەتی حیزبی.

سەبارەت بە تازەترین نمونەی بەکارهێنانی موڵکی گشتی لەلایەن حیزبەوە تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ڕایگەیاندووە لە تازەترین نمونەدا، مەڵبەندی شارەزوری ئەو حیزبە ئەمبوڵانسی حکومی بەکارهێناوە بۆ مەبەستی حیزبی.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە وەکو لە وێنەکاندا دەردەکەون، مەڵبەندەکە ئەمبوڵانسی تەندروستی هەڵەبجەی بردوە و بەکاریهێناوە گوایە بەناوی ‘کۆڵ سەنتەرەوە’.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا تۆڕەكە وتوشیەتی ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم ڕەفتارەی یەکێتی دەکەین. ئەمە کردارە وەکو بانگەشەی هەڵبژاردن تەماشا دەکەین. هەروەها دەستدرێژییەکی گەورەیە بەرامبەر دەزگا تەندروستییەکان.

ئاماژەی بەوەشداوە كە یەکێتی نیشتیمانی ڕێکخراوی خێرخواز نییە بۆ ئەوەی کۆل سەنتەرو ئەمبوڵانسی گەڕۆک رێکبخا.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە یەکێتی ئەگەر ڕاست دەکات با لە ڕێی چاککردنی کەرتی وێرانی تەندروستییەوە خزمەتی خەڵکی بێخزمەتی شارەزور و کوردستان بکات.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button