پۆلیسی هەولێر

ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

لڤین:

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، پیاوێك له‌گه‌ڵ دوو برای چوه‌ته‌ ماڵی خه‌زوری و ده‌ستدرێژی گوللـه‌ی له‌ماڵه‌كه‌ كردوه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌ پێشتر لێی جیابوه‌ته‌وه‌ كوشتوه‌.

وتەبێژەکەی پۆلیس ئاشکرای کرد کە ڕووداوەکە له‌گه‌ڕه‌كی باداوان بووە و ئەو ژنەی کە کوژراوە تەمەنی ٢٢ ساڵە و خاوەنی سێ منداڵە.

سەبارەت بە بکوژەکە وتەبێژەکەی پۆلیس ئاشکرای کرد لە دوای روداوەکە پیاوەکە هەڵهاتووە و پۆلیسی هەولێر لەهەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی.

جێگەی ئاماژە پێدانە ئه‌و سێ كه‌سه‌ی كه‌ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌، برای یه‌كترن، یه‌كێكیان هاوسه‌ری ژنه‌ كوژراوه‌كه‌یه‌، پێشتریش له‌ڕێگه‌ی مه‌لای ئاینیه‌وه‌ ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاقداوه‌

سەبارەت بە ڕووداوەکە باوكی ژنه‌ كوژراوه‌كه‌ له‌به‌رده‌م پزشكی دادی هه‌ولێر بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ له‌كاربوم ته‌له‌فۆنیان بۆ كردم كه‌ زارای كچمیان كوشتوه‌ و سه‌ری كوڕه‌كه‌میان شكاندوه‌.

هەروەها باوکی کچەکە سەبارەت بە هۆکاری ڕوداوەکە ڕایگەیاند پێشتر كچه‌كه‌میان به‌عه‌شایه‌ری ته‌ڵاقداوه‌.

وتیشی پۆلیس هێڵكاریان بۆ روداوه‌كه‌ كردوه‌ سكاڵامان تۆماركردوه‌، پێشتریش پێنج راپۆرتی پزیشكیمان هه‌یه‌ و غه‌دریان له‌كچه‌م كردوه‌.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button