پۆلیسی راپه‌ڕین

گه‌نجێك له‌ چوارقوڕنه‌ كوژرا

لڤین:

وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژەی بۆئەوەکردوە له‌ روداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای رانیه‌ گه‌نجێك كوژراوه‌.

شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند”له‌ روداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای رانیه‌ گه‌نجێك كوژراوه‌”.

وتەبێژەکەی پۆلیس ئاشکرای کرد وە”له‌ئێستاشدا ته‌رمی گەنجەکە ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی رانیه‌ كراوه‌، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری”.

لەبارەی بە هۆکاری کوژرانی گەنجەکە وتیشی”ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه‌ كه‌ ئاسه‌واری گوللـه‌ به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ بوه‌ و له‌نێوان چوارقوڕنه‌ بۆ رانیه‌ له‌نزیك كۆڵێن سیتی دۆزراوه‌ته‌وه‌، تا ئێستا هۆكاری كوژرانه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌”.

لە کۆتایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە”لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌باره‌ی كوژرانی ئه‌و گه‌نجه‌ و بكه‌رانی روداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button