ئەمریکا و عێراق لیژنەیەکی هاوبەشی سەربازی پێک دەهێنن

لڤین:

بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق،  و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا،  له‌ باره‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازی ته‌كنیكی هاوبه‌ش گفتوگۆیان كردوە.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، هه‌ردوولا باسیان له‌وه‌ كردووه‌، خێرا ده‌ست بكرێت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌نجام و بڕیاره‌كانی خولی سێیه‌می گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا.

هه‌روه‌ها وتی: به‌غدا و واشنتن باسیان له‌ قۆناغی نوێی هاوكاری ئه‌منی نێوانیان كردووه‌ و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت راهێنانی زیاتر به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان بكرێت و هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان بچنه‌ ده‌ره‌وه.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button