راکان جبوری و ژمارەیەک بەرپرسی کەرکوک بەهۆی گەندەڵیەوە بانگهێشتی دادگا کران

لڤین:
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت و ژمارەیەک بەڕێوەبەری بەشەکانی دیوانی پارێزگاکه بەھۆی سەرپێچی و زیانگەیاندن بەسامانی گشتی، بانگھێشتی دەستەکە و دادگا کراون.
دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای تهواوبونی لێکۆڵینەوەکان دۆسیهی راکان جبوری پارێزگاری كهركوك بهوهكالهت و ژمارهیهك بهرپرسی ئهو پارێزگایه رەوانەی دادگا كران، دادگاش فەرمانی بانگھێشتکردنی بۆ پارێزگاری کەرکوک و ژمارەیەک بەڕێوەبەری بەشەکانی دیوانی پارێزگا دەرکردوە کە ھەر یەک لە بەڕێوەبەری بەشەکانی گرێبەستەکانی حکومی و پلاندانانی گشتی، ئەندازیاری، بەڕێوبەری پێشوی ژمێریاری تێدایه.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە فەرمانی بانگھێشتکردنەکە بەھۆی ئەنجامدانی سەرپێچییە لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و گۆڕینی کەلوپەلەکان لە دیوانی پارێزگاکەدا دەرکراوە بەهۆی سەرپێچی لە گۆڕینی کەلوپەلی تەلاری نوێی پارێزگا و ھۆڵی پێشوازیکردن و گەیاندنی کارەبا.