گەنجینەیەکی داعش لە موسڵ دەستی بەسەردا گیرا

لڤین:
هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی بڕی ملیۆنێك و ٥٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریكی و بڕێکی زۆر زێڕیان لە ناو ماڵێك لە شاری مووسڵدا دۆزیەوە، کە سەردەمی داعش تیایدا دانراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردهوه، له ماڵێكدا له شاری موسڵ بڕی ملیۆنێك و ٥٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریكی دۆزراوهتهوه لەگەڵ بڕی ١٧ ملیۆن دیناری عێراقی لەگەڵ ١٥ كیلۆگرام زیو و زێڕ.
وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە ئەو بڕەزێڕو پارەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی داعش لەو شارە بەڵام بە هۆی لە دەستدانی دەسەڵآتیان لە شارەکەدا ئەو پارە و ژێڕانەیان لەدەستداوە.