قایمقامیەتی سلێمانی رێنمایی نوێی خۆپارێزی بۆ سیتیەکان دەردەکات

لڤین:
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ك رێنمایی نوێی تایبەت بە خۆ پاراستن لە کۆرۆنای بۆ كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری له سیتییه‌كاندا ده‌ركرد.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئاگادارییه‌كی ئاراسته‌ی كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری له سیتییه‌كان کرد وتیایدا ئاگاداریان دەکاتەوە لەوەی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبه‌جێبكرێت.
بەگوێرەی راگەیەیندراوەکەی قایمقامیەتی سلێمانی، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌میوانی سه‌ردانی سیتییه‌كان ده‌كه‌ن پێویسته ماسك ببه‌ستن. دانانی ماده‌كانی پاكژكردنه‌وه (معقم) و رشاندنی ئاسانسۆره‌كان (مصعد) و شوێنی یاری مناڵان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌ماده‌ی پاكژكردنه‌وه جێبەجێ بکرێت.
بە گوێرەی بڕیارەکەی قایمقامیەتی دەبێت ڕێنمایی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو سیتییه‌كاندا بڵاوبكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری له سیتییه‌كان له‌گه‌ڵ لیژنه هاوبه‌شه‌كان هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامیان هه‌بێـت بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری خۆپارێزی.