دەمیرتاش لە زینداندا کتێبێکی دیکەی نووسی

لڤین:
هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە زینداندا کتێبێکی دیکەی نوسی کە بەرگرینامەیەکە بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، بەشێکیش لە کتێبەکە وەک بەرگرینامە لەلایەن پارێزەرەکان بەدادگای تورکیا دراوە.
کتێبەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش ناوی ” تۆمەت و ڕاستییەکان ” و لە 3530 لاپەڕەدا وەڵامی تۆمەتەکانی لەسەریەتی داویەتیەوە و تیایدا دەڵێت: دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی لە دژم دەکرێت وەک هەمیشە لە دادگاییکردندا ئێمە ڕاستی یی دەلێین.
کتێبەکە لەلایەن پارێزەرەکانەوە کۆکراوەتەوە و لە پاشکۆی پەڕتووکەکەدا پەیامی هەیە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: من ئەم چەند دێڕە لە زیندانی باڵای ئاسایشی ئیدرنەی جۆری ئێف دەنوسم، کە لە 4ی تشرینی دووەمی 2016ەوە زیندانیکراوم و سەرەڕای بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بە شێوەیەکی نایاسای بەردەوام لە بەندیخانەدا دەمگرن.