تەماتە!

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی جوتیار شەریف
هەندێک دەڵێن تەماتە ٢٠٠ساڵ پێش زاین لەئەشکەوتێکی مەکسیک دۆزراوەتەوەو هەندێکیش دەڵێن نەخێر ٥٠٠ساڵ پێش زاین لە پیرۆ دۆزراوەتەوە …
مێژوەکەی گرنگ نیە، گرنگ ئەوەیە لەئەمریکای باشورەوە دەگاتە وڵاتە ئەوروپیەکان!
سەرەتا کەس پێی ناڵی تەماتە! هەندێک پێی ئەڵێن پەتاتەی سور و هەندێک پێی ئەڵێن سێوی خۆشەویستی و هەندێکی تریش پێی ئەڵێن سێوی بەهەشت و ئیتاڵیەکان پێی ئەڵێن سێوی ئاڵتونی و هەندێک وڵات پێیان وتوە بیبەر و هەندێک وتویانە باینجان …
ئێتر لە سەدەی ١٩ ناوی باوی تەماتە(Tomato)ی وەرگرت لە زمانی ئەزتەکەکانەوە کە خەڵکێکی کۆنی مەکسیکین.
کوردیش خۆتان دەزانن تا ئێستاش بەپێی ناوچە چەند ناوێکی هەیە بۆ تەماتە وەک باینجانی سورو چەند ناوێکی ناوچەیی تر …
من لەمێردمناڵی و هەرزەکاریدا چەرچی بوم بەگوندەکاندا ئەگەڕام شتم ئەفرۆشت هەندێک خەڵکی بەتەمەن بە تەماتەیان ئەوت (گورچە) ئیتر پرسیارم ئەکرد گورچە یانی چی؟!
جارێک پیرەژنێکی وتی یانی وەک گورچک سورە مەبەستی گورچیلە بو!
ئەم پرسیارە هەر لەمێشکم بو خوایە چ لێکچونێک لەنێوان تەماتە و گورچیلە هەیە من هیچ نابینم!!!
تا ئەم ڕۆژانە تەماتەم قاژکرد بینیم هەرتەماتەیەک لەناوەڕاست بکەیت بەدوکەرتەوە زۆر لەگورچیلە دەچێت دەتوانن گورچیلەی مەڕ یان بزن لەگەڵ تەماتە بەراورد بکەن …
زمانی کوردی زمانێکی وێنەیی جوانە لەئاستێکی باڵا …
بە ئەگەری زۆرەوە وشەی (گوجە) لەنێو زمانی عەجەم(فارسی تازە) لەزمانی کوردی و وشەی گورچە وەریان گرتوە چونکە گورچە لە هەندێک شوێن بوە بە گورجە!!
جا فارسی تازە زیرەک بون هەر وشەیەک لەکوردی یان عەرەبی وەریان گرتوە تۆزێک گۆڕیویانە و مۆرکی خۆیان لێداوە بۆ نمونە کردویانە بە (گوجە فەرەنگی) …
فەرەنگی واتە مەسیحی وەک خۆمان چۆن بەمەسیحیەکان دەڵێن (فەڵە) ئەوانیش وتویانە فەرەنگی بۆ نمونە بەتەوالێتی ڕۆژئاواییان وتوە تەوالێتی فەرەنگی …
ئیتر نازانم فەرەنگی لەناو زمانی کوردی هیچ بەکارهێنانێکی تری هەبێت! بەڵام گوجە فەرەنگی لەنێو زمانی فارسی تازە وشەیەکی داهێنراوی نوێیە پێشتر لەسەردەمی قاجاری و سەفەوی بەتەماتەیان وتوە باینجانی ڕۆمی …
برادەرێک وتی گوایە وشەی گوجە یان گورجە لەتابلێتێکی میدەکانەوە وەرگیراوە کەباسی ئەو میوە یان سەوزە تازەیان کردوە تازە گەشتوەتە لایان، ئێرانیەکان سودیان لەو ناوە وەرگرتوە بەڵام پێ ناچێت لەسەردەمی مادەکان تەماتە هەبێت یان گەشتبێتە ئەوان!!!

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button