جەمیل بایک: ئامادەین هەمواری پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ئەمریکا بکەین

ئەمریکا و پەکەکە کۆبوونەتەوە

لڤین:

جەمیل بایک رایگەیاند لەگەڵ ئەمریکا کۆونەوەیان ئەنجامداوە و وەک پەکەکە ئامادەن بۆ ئەوەی هەمواری پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بکەن

پێگەی responsiblestatecraft دیدارێکی جەمیل بایک، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی کەجەکەی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە، هێزەکانیان لەگەڵ سەربازەکانی ئەمریکا کۆبونەتەوە و ئامادەن بۆ ئەوەی هەمواری پەیوەندیەکانیان بکەن.

پێگەکە دەڵێت: بایک بەشێکە لەو ئەنجومەنە سێ کەسییەی سەرۆکایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات، ئەو گروپە چەکدارەی دەیان ساڵە لە دژی حکومەتی تورکیا بەرخۆدانیان کردووە، لە لیستی تیرۆری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا جێگەیان بۆ کراوەتەوە.

دیدارەکە لە ڕێی نوسراوەوە ئەنجامدراوە و تیایدا بایک دەڵێت  “ئێمە پێشتر لە ڕێگای رۆژئاوا و شەنگالەوە پەیامی ناڕاستەوخۆمان گۆڕیەوە “پێشتر نامەمان بۆ هەموو سەرۆکەکانی ئەمریکا ناردوە لە ڕێگەی نێوانگیرە جیاوازەکانەوە، هەندێک لە یەکینەکانمان چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ یەکەکانی ئەمریکا لەسەر ئاستی ناوخۆ کردووە”.

بایک ئەوەشی وت “لەوانەیە ئەوان ویستبێتیان رای ئێمە بزانن” بەڵام رەتیکردەوە وردەکاری زیاتر لەبارەی ئەو دانیشتنانەوە بدات و پێگەکە دەشڵێت “دوای ساڵانێک لە یارمەتیدانی تورکیا بۆ شەڕی پەکەکە بە ناوی دژەتیرۆرەوە، ڕەنگە ئێستا ئەمریکا قسە لەگەڵ ئەو گروپەدا بکات.

پێشتریش دەنگۆی ئەوە هەبوو کە لە مانگی ئابی 2020دا کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە ئەنجامدرابێت، ئەوەش دوای ئەوەی تورکیا هێرشی ئاسمانی کردە سەر پەکەکە لە خاکی عێراق بە گوێرەی ئەل مۆنیتەر کە لە واشنتۆنەوە ئامادەکرابوو و  سەرچاوەکانی حکومەتی ئەمریکا ئەو دەنگۆیانەی ئەو کاتەی ڕەتکردووەتەوە.

پێگەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکییەوە گواستویەتیەوە کە حاشایان لەو کۆبوونەوەیە کردووە و و دەڵێن ئاگاداری کۆبونەوەیەکی لەوجۆرە نین.

ڕائیدی سوپای ئەمریکا جۆن ریگسبی، فەرمانداریەتی ناوەندیی ئەمریکا کە سەرپەرشتی هێزەکانی ئەمریکا دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ پەکەکە رایگەیاندووە نە بەشداری کردووە و نە ئاگاداری هیچ کۆبوونەوەیەکی لەو جۆرەش بووە.

سەرپەرشتیاری هێزەکانی ئەمریکا لە تورکیا، ڕەتیکردەوە لێدوان بدات. ئۆفیسی سەرەکی ڕۆژنامەوانیی پنتاگۆنیش وەڵامی داواکاریەکی بۆ لێدوان نەداوەتەوە. پێگەکە هەوڵیداوە باڵوێزخانەی تورکیا لەوبارەیەوە لێدوان بدەن بەڵام نەیتوانیوە  لێدوانەکە وەربگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی 1990ەوە پەکەکەی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی لە لیستی تیرۆری خۆی دانا لە شەڕی گەریلادا دژی حکومەتی تورکیا دەیان هەزار کەس کوژاون، کە گوایە هەردوولایان تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە. بەبیریشی هێناوەتەوە کە دوای چەند ساڵێک ئەمریکا خۆی لە هەمان بەرەی پەکەکە لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا بینیەوە .

بایک رەتیکردەوە کە گروپەکەی “هیچ پەیوەندییەکی رێکخراوەیی” لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتدا هەبێت، بەڵام بەبیری هێنایەوە کە “هەزاران کەس لە خەمخۆرانی پەکەکە لە هەموو چین و توێژەکان رووبەڕووی هێرش و ئاستەنگیی هێزەکانی سوپا و پۆلیسی تورک بونەوە و بە ڕێپێوان بەسەر پەرژینەکانی سەر سنوردا ڕۆیشتن و بەشداری شەڕی دژە داعش بوون”.

سەرکردەکەی پەکەکە لەو لێدوانەیدا دانی بەوەداناوە کە چەندین تێکۆشەری پێشووی پەکەکە کە خەڵکی سوریا بوون، پەیوەندیان بەهێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کردوە، چونکە دەیانویست “تێکۆشان بۆ پاراستنی گەلەکەیان و ئازادی خاکی خۆیان بکەن، کە لەوێ لەدایک بوون”.

لە کاتی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ خەڵاتی چەندین ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیرکردنی سەر سەرکردەکانی پەکەکە دیاریکرد لەوبارەیەوە جەمیل بایک ئەوە بە “زوڵم و بێ ڕێزییەکی زۆر” ناودەهێنێت.

نیکۆلاس هێراس ، شیکەرەوەی باڵای پەیمانگای نیوهێڵز ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکاتی پرۆسەی ئاشتی پێش ساڵی 2015 دا بەشێوەیەکی سروشتی لەگەڵ پەکەکە دا پەیوەندی هەبوو هێشتاش توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ پەکەکەدا هەیە، بەتایبەت کە پەیوەندی پەکەکە لەگەڵ هاوبەشە سوریەکانی ئەمریکا نزیکترینە.

هێراس ئامۆژگاری هاوپەیمانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا دەکات و دەڵێت: ئەمریکا بەرژەوەندی ئاشکرای هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکییە درێژخایەنەی کە لە نێوان هاوپەیمانی ناتۆ و تورکیا و پەکەکەدا هەیە، ئەو ناکۆکییە ناوچەی ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسەقامگیر دەکات.

بایک رایگەیاند”هێزەکانی گەریلامان هیچ کات هیچ کردەوەیەکی سەربازی، راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لە دژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەکردوە” ئەگەر ئەمریکا سیاسەت لە بەرژەوەندی چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیبوون بکات، ئێمە هەرگیز دژایەتییان ناکەین”

ئەندامەکەی دەستەی سەرۆکایەتی کەجەکە دەشڵێت: لە ساڵی 1990وە تا ئێستا، بزووتنەوەی ئازادیی ئێمە گۆڕانکاری گەورەی بە سەردا هاتووە، بەڵام ئەمریکا  تا رادەیەکی زۆر ئەو بینین و ئارگومێنت و سیاسەتانەی تایبەتمەندیی سەردەمی شەڕی ساردی بەرز کردووەتەوە.

بایک وتی، گروپەکەی گرنگی بە چارەسەری لە ڕێی دانوستانەوە دەدات کە بە دیموکراتیکردنی تورکیا بە گشتی بەشداری بکات، بەڵام حکومەتی تورکیا تەنها دەیەوێت “کورد جینۆساید بکات”

ئەوشەڕی چیای گارەی بە نموونە هێنا یەوە کە چۆن پەکەکە “چەکی تەکنەلۆژی باڵای ڕۆژئاوایان پووچ کردەوە” بانگەشەی ئەوەی کرد کە کاتێک هێزەکانی سوپای تورک گازی ژەهراوییان بەکارهێناوە ئەو زیندانیانەی لەوێ بوون کوژراون.

سەرکردەکەی پەکەکە دەشڵێت: تورکیا هەموو چەکەکانی ناتۆ بەکاردێنێت ئەمریکا و هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا هەموو جۆرە پشتگیرییەک بۆ تورکیا دابین دەکەن سەرەڕای ئەوەش، تێکۆشانی ئێمە بۆ چەندین جار دەوڵەتی تورکیای بەرەو پاشەکشە بردووە.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button