سێ تۆن خورما لە دوکانێکی پۆشاکدا دەستی بەسەردا گیرا

لڤین:

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە دوکانێکی فرۆشتنی پۆشاکی ژناندا دەستیان بەسەر زیاتر لە سێ تۆن خورمادا گرت کە دەستکاری بەروار و ناوەکەی کراوە.

لەشکر  حەمید، سەرۆکی لەژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر زانیارییەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیویانە دەستبگرن بەسەر زیاتر لە سێ تۆن خورمادا کە لەزگەی لێدراوەتەوە و بەروار و ناوەکەیشی گۆڕدراوە بۆئەوەی لە مانگی رەمەزاندا لە بازاڕەکاندا ساغ بکرێتەوەو بفرۆشرێت بە هاوڵتیان.

ناوبراو وتیشی: لەگەڵ ئەوەی دەستکاری بەروارەکەی کراوە لە جێگایەکی نا تەندروستدا هەڵگیراوە کە تایبەتە بە فرۆشتنی پۆشاکی ژنان، بۆیە دەست بەسەر تەواوی ئەو خورمایەدا دەگیرێت و لەناو دەبرێت، رێکاری یاسایش لەگەڵ خاوەنەکەیدا دەگیرێتە بەر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button