باندێکی سپیکردنەوەی پارە لە راپەڕین دەستگیرکران

لڤین:

ئاسایشی راپەڕین باندێکی چوار کەسی بەتۆمەتی سپیکردنەوی دۆلاری ئەمریکی دەستگیرکرد کە بڕی زیاتر لە هەزار دۆلاری ساختەیان پێبووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری هێزەکانیان لەبنکەی ئاسایشی ژاراوە بەهاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەلادزێ دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر، توانیویانە باندێکی  چوار کەسی سپیکردنەوەی دۆلاری ئەمریکی دەستگیربکەن.

ئاسایش لەو راگەیەندراوەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو باندە بڕی (١٢٠٠)دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێبووە و ویستویانە لەبازارەکاندا ساغی بکەنەوە.لە ئێستادا ئەو چوار کەسە لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر بەپێی ماددەی (٢٨١) لە (ی.س.ع) راگیرکراون و لێکۆلینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button