لە کارگەیەکی تواندنەوەی ئاسن تەقینەوەیەک روویدا

لڤین:

لە كارگەیەكی تایبەت بە تواندنەوەی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و 3 کرێکاری دیکەش بە برینداربون.

بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8:30ی لەکارگەیەکی تایبەت بە کۆکردنەوە و  تواندنەوەی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی بە هۆی بوونی مادەی تەقینەوە لەناو ئاسنە کۆنەکاندا تەقینەوەیەک ڕوویدا.

بەگوێرەی زانیاریەکان  لەئەنجامی رووداوەکە کرێکارێک لەشوێنی روداوەکە گیانی لەدەستدا وە و سێ کرێکاری دیکەش کەسەرجەمیان بە رەگەز عەرەبن، بەسەختی برینداربون.

لێکۆڵینەوە لەهۆکاری رووداوەکە و ئاستی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی سەلامەتی لەکارگەکەدا دەستی پێکردووە و لایەنە پەیەوەندیدارەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button