ئۆباما لەبارەی کشانەوەی سەربازەکانیان لە ئەفغانستان هەڵوێستی خۆی راگەیاند

لڤین:

سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا ستایشی ئەو ڕاگەیاندنەی جۆ بایدنی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی کرد بۆ کشانەوەی سەربازەکانیان لەئەفغانستان.

باراک ئۆباما وتی کاتی ئەوە هاتووە لاپەڕەکە دابخرێت لەسەر درێژترین جەنگ لەمێژووی ئەمریکادا  و ” بایدن بڕیاری دروستیدا بۆ ت کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان “.

وەک ئاماژەیەک بۆ هێرشی ١١ی سێپتەمبەر ئەو وتی: لە ئەفغانستان تێکۆشانێکی دوور و درێژ بوو، بنەمای ئەو تێکۆشانە وەڵامی کوشندەترین هێرشی تیرۆریستی بوو لە مێژووی ئەمریکادا.

ئۆباما دەشڵێت  “هێزەکانی ئەمریکا و دیپلۆماتکار و کرێکارانی گەشەپێدان دەتوانن شانازی بەو هەوڵانەبکەن کە بۆ هێنانەدی دادپەروەری لە دوای 11 / 9  بۆ تێکدانی پەناگەی پارێزراوی قاعیدە.

سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا راشیگەیاند ” دوای دوو دەیە لە خستنە مەترسی سەربازەکانمان، ئێستا کاتی ئەوەیە دان بەوەدا بنێین کە لە لە باری سەربازیەوە هەموو شتێکمان کردووە و کاتی ئەوەئە سەربازەکانمان بهێینە ماڵەوە ” .

ئەوەشی وت: من پشتگیری لە سەرکردایەتییە ئازاکەی سەرۆک بایدن دەکەم لە بنیاتنانی گەلەکەمان لە ناوخۆ و بەدەستهێنانەوەی شوێنی خۆمان لە سەرتاسەری جیهاندا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button