وەزارەتی ناوخۆ: هێرشەکەی ئەمشەو رێگەی درۆنی TNT کراو بووە

لڤین:

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند کە هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لە رێگەی درۆنی TNT کراو بووە وو زیانی گیانی لێنەکوتووەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند “دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر،  لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی  درۆنی TNT کراو بووە”.

وەزارەتەکە لە دووەمین راگەیەندراویدا لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەڵێت: ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە .خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە.

وەزارەتەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە “لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوێنی هاتنی درۆنەکە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button