بنکەیەکی ئاسایش لە هەولێر کارەبا لە ماڵی چالاکوانێکی مەدەنی دەبڕێت

لڤین:

چالاکوانێکی مەدەنی شاری هەولێر رایدەگەیەنێت ماوەی هەشت رۆژە کارەبای ماڵەکەی بڕاوە، مەبەستیانە شاری هەولێر چۆڵ بکات.

هاوڕێ کوردی، چالاکوانی مەدەنی شاری هەولێر، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە “هەشت ڕۆژە، حکومەتەکەی پارتی کارەبای لێبڕیوم، کەچی سەڕۆکی حکومەت و کاربەدەستانی ئەم هەڕێمە باسی دادپەروەری و پێکەوەژیان دەکەن”.

ئەو چالاکوانە ئەوەشی راگەیاندووە: بەناڕاستەوخۆ وئەو زانیاریانەی کە هەیە، مەبەستیانە شاری هەولێر چۆڵ بکەم، بۆیە تائەوکاتەی هێزم هەبێت، دژ بەو ئامانجە تێکۆشانی مەدەنیانەی خۆم چڕتردەکەمەوە، کەچاوم لەپشتیوانی وهاوکاری ئێوەی خۆشەویستە.

ئەو چالاکوانە کارەبای مۆلیدی ئەهلی لەسەر ماڵەکەی بڕدراوە، خۆی دەڵێت ئاسایشی نەورۆز رێگا نادات کە کارەبای ماڵەکەی ببەسرێت، بە هۆی ئەوەی لە پێشتردا لە دەستگیرکراوە کارتی زانیاری و ناسنامەکانی بردراوە.

هاوڕێ کوردی دەڵێت لە ڕێی پەرلەمانتار شایەن عەسکەری، پەیوەندی بە پاڕێزگاری هەولێرەوە کردووە، دواتر لەڕێگای یاداشتێکەوە کێشەکانی گەیاندووەتە پاڕێزگار، هەرچەند واژۆیان لەسەر داواکاریەکانی کردووە بەڵام لە ژوری کاروباری ناوخۆ کارەکانی بۆ جێبەجی ناکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button