قوباد تاڵەبانی و عەلی باپیر کۆبوونەوە

لڤین:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کرد و گفتوگۆیان لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی بودجە و موچە کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كردووە له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم، ورده‌كاریی و دوا گۆڕانكارییه‌كانی ڕێکكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدادی بۆ عه‌لی باپیر خسته‌ڕوو.
جێگری سەرۆکی حکومەت میكانیزمی رێككەوتنەکەی روونکردووەتەوە و گرنگیی و پێویستیی یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیدارەکە بوو.