تەندروستی سلێمانی لەبارەی ڤاکسینەوە ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە

تەندروستی سلێمانی ئهو هاوڵاتیانه ئاگادار دهكاتهوه كه تەمەنیان لەسەروو (18ساڵ)ەوەیە سهردانی بنكه تهندروستیهكان بكهن بۆ کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکاتەوە؛ ئەو بەڕێزانەی تەمەنیان لەسەروو (18 ساڵ )ەوەیە سەردانی ئەم مەڵبەندەتەندروستیانە بکەن کەدیاریمان کردووە بۆ کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا:
٭ مەڵبەندی تەندروستی شەهید شەماڵ ) لە گەڕەکی مامۆستایان .
٭ مەڵبەندی تەندروستی ( شەهید سەردار )لەگەڕەکی گۆیژە .
٭ مەڵبەندی تەندروستی ( بەختیاری ) لەگەڕەکی بەختیاری .
٭ مەڵبەندی تەندروستی ( شەهید ڕەفیقی حمەجان ) لەگەڕەکی قالاوە .
٭ مەڵبەندی تەندروستی ( شەهید ڕێباز ) لە گەڕەکی بەکرەجۆ .
٭مەڵبەندی تەندروستی ( زێڕینۆک ) لە گەڕەکی زێڕینۆک .
٭ مەڵبەندی تەندروستی ( ڕاپەڕینی نوێ ) لەگەڕەکی ڕاپەڕین .
٭ مەڵبەندی تەندروستی ( سەرچنار ) لە سەرچنار .
٭ م.ت ( ابراهیم احمد ) لە گەڕەکی ابراهیم احمد .
٭ م.ت ( ڕۆژهەڵات ) لەگەڕەکی ڕۆژهەڵات .
٭ م.ت ( کارێزەووشک ) لەگەڕەکی کارێزەووشک .