شارەوانی هەولێر دوکاندار و فرۆشیاران ئاگادار دەکاتەوە

لڤین:
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، تیمەکانی شارەوانی ھەڵسان لادانی زیادەڕۆکانی سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان، دوکانداران ئاگادار کرانەوە پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکانی شارەوانی بن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردوە، ئەمڕۆ تیمەکانی شارەوانی ھەڵسان بەرێکخستنەوەو لادانی زیادەڕۆکانی سەر شەقامەکان ” لە شەقامی (60) مەتری، شەقامی (100) مەتری، بازاری ھەڤاڵان و شەقامی کۆیە”.
شارەوانی هەولێر راشیگەیاند، لەو هەڵمەتدا وێڕای لادانی زیادەڕۆکان و دەست بەسەر داگرتنیان، هاوکات دوکانداران ئاگادار کرانەوە کە پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بن لەپێناو جوانتر کردنی سیمای شاری هەولێر.