حکومەتی هەرێم: چی لە تواناماندا بووبێت دریغیمان نەکردووە بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەنفال

لڤین:

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا چی لە توانادا بووبێت دریغی نەکردووە بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەنفال و بەردەوامیش دەبێت.

جوتیار عادل، لە ساڵیادی قوربانیانی ئەنفال پەیامێکی بڵاو کردەوە و تیایدا رایگەیاند: لەم ڕۆژەدا سەری نەوازش بۆ شەهیدبوونی هەزاران کەس دادەنەوێنین کە ڕووبەڕووی نەگریسترین و دڕندانەترین کۆمەڵکوژی ناوچەکە و جیهان بوونەوە .

ئەو بەبیری هێناوەتەوەتەوە کە بە خۆشییەوە ئێستا گەلی کوردستان ماوەتەوە و دیکتاتۆر و بکەرانی ئەنفال لەنێو چوونە، ئەمەش نیشانەی زیندوویەتی نەتەوەکەمان و شکستی پیلانی دوژمنانە .

وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەشڵێت: حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا چی لە توانادا بووبێت دریغی نەکردووە بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەنفال و بەردەوامیش دەبێت لە خزمەتی زیاتریان و داواکردنی ماف و قەرەبووی ماددی و مەعنەوییان لە حكومەتی فیدراڵی عێراق .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button