کۆمسیۆن دواین وادەی بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدەکانی پەرلەمانی عێراقی راگەیاند

لڤین:
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە عیراق، دوایین وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران ڕادەگەیەنێت، ڕۆژی شەممەی داهاتووش وەك وادەی كۆتایی وەرگرتنی لیستی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردن دیاریی دەكات.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، بەردەوامە لەسەر نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ مەبەستی تەواوكردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆی كە١٠ی تشرینی یەكەمی داهاتووە”.
ئەو وتیشی: سبەینێ پێنج شەممە، دوایین وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن كۆمسیۆنەوە دیاریی كراوە بۆ تەواوكردنی كارەكانی.
وتەنێژەکەی کۆمسیۆن راشی گەیاند: رۆژی شەممەی داهاتووش لە دەکاتە 17ی نیسان، دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنی لیستی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردن.