یلدرم ئاکبولوت، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆچی دواییکرد

لڤین:

یڵدرم ئاکبولوت، سەرۆک وەزیرانی پێشووتر و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە نەخۆشخانەی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی ئەنقەرە لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئاکبولوت لە ساڵی 1935 لە شاری ئەرزنجان لەدایکبووە، کۆلێژی یاسا لە زانکۆی ئیستەنبول تەواو کردووە وەک سەرۆکی پارێزگای ئەرزنجان لە پارتی داد کاری کردووە.

ئاکبولوت کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی پارتی ی داد ناستاو بە (ANAP) و لە هەڵبژاردنی گشتیی ساڵی 1983دا وەک پەرلەمانتاری یەرزنجانی ئەو پارتە چووە ناو پەرلەمانەوە، 45هەمین پەرلەمانتار بوو کە لە نێوان 26ی تشرینی یەکەمی 1984 و 6ی ئەیلولی 1987 دا لەلایەن تورگوت ئۆزالەوە دامەزراوە لە حکومەتدا وەک وەزیری ناوخۆ خزمەتی کردووە.

ئاکبولوت کە لە هەڵبژاردنی گشتی ساڵی 1987 دا دووبارە وەک پەرلەمانتار هەڵبژێردرایەوە، وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردراو تا 9ی تشرینی دووەمی 1989 ئەم پۆستەی بەڕێوەبرد.

دوای ئەوەی تورگوت ئۆزال لە ساڵی 1989 بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا، لە هەمان ساڵدا بوو بە 47هەمین سەرۆک وەزیرانی حکومەتی تورکیا ئاکبوڵوت لە 15ی حوزەیرانی 1991 دا لە کۆنگرەی ANAP دا بە مسعود یڵماز دۆڕا و سەرۆک وەزیرانی بەجێهێشت.

دوای ئەوەش ئاکبولوت بەردەوام بوو لەکاری سیاسی و دوای هەڵبژاردنەکانی 18 ی نیسانی 1999 بەسەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردراو تا ساڵی 2000 لەم ڕۆڵەدا بەردەوام بوو .

ئەو لە ساڵی 2002 دا دەستی لە ANAP کێشایەوە و بوو بە کاندیدی پەرلەمانی پارتی رێگای راست (DYP) لە ئەستەنبوڵ بەڵام بە هۆی بەربەستی هەڵبژاردنەوە پارتەکە نەیتوانی سەرکەوتوو بێت بۆ پەرلەمان بۆیە شکستی هێنا، ئاکبولوت لەگەڵ ئەندامی پێشووی دادگای دەستووری سامیە ئاکبولوت هاوسەرگیری کردووە و باوکی سێ کچ بووە.

ئەمڕۆش لە نەخۆشخانەی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی ئەنقەرە لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button