جووڵەی بازرگانی لە شەش دەروازەی سنوری عێراق دەست پێدەكاتەوە

لڤین:

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق رایگەیاند کە جوڵەی بازرگانی لە شەش دەروازەی سنوری وڵاتەکە دەست پێدەکاتەوە.

عومەر وائیلی، بە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند: دوای کۆبوونەوەیەک بە سەرۆکایەتی ناسر حوسێن شبلی، وەزیری گواستنەوە، یەکلا کراوەتەوە کە چوڵيی بازرگانی لە شەش دەروازە دەست پێ بکاتەوە.

وائیلی وتیشی: ترانزێتی کاڵا لە ھەریەک لە دەروازەکانی زرباتییە، قائم، ترێبل، مونزرییە، سەفوان و عەرعەر لەگەڵ پێنج وڵات ئەنجامدەدرێن و ئاشکرایشی کردووە کە کاڵاکان بەنێو خاکی عێراقدا بۆ وڵاتانی دیکە دەگوازرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button