شەش کەس لە سلێمانی دەستگیرکران

لڤین:

لە شاری سلێمانی هێزەکانی پۆلیس شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هێرشان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و یەكێك لە تۆمەتبارەكان تەقەی لێكردبوو .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە: شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی شەرو ئاڵۆزی لە نێوان چەند كەسێكدا ڕویداو بەهۆیەوە یەكێك لە تۆمەتباران تەقەی بەسەر هاوڵاتییەكدا كرد ، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار توانرا چوار لەو تۆمەتبارانە دەستگیربكرێت و لەژێر گوشاری پۆلیسدا دوو تۆمەتبارەكەی تریشیان خۆیان ڕادەست کرد.

پۆلیس لە بارەی ناسنامەی تۆمەتبارەکانەوە دەڵێت دەستگیرکراوەکان پێکهاتوون لە “د،ح ، م  لەدایكبووی 1994، أ،ف، م لەدایكبووی 1993، أ،ف ، ك لەدایكبووی 1994، ش ، ع ، ع لەدایكبووی 1994، ه ،أ ، ج لەدایكبووی 1995، م ، س ، ج لەدایكبووی 1995 “.

پۆلیس ئەوەشی روونکردووەتەوە تۆمەتبارەکان لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵنەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دەستیش گیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەی كە بە تۆمەتبار بوە و تەقەی پێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button