مەسعود بارزانی:

تاوانی ئه‌نفال بەڵگەی مەزڵوومییەتی گەلی کورستانە لەناو دەوڵەتی عێراقدا

 لڤین:

لەیادی 33 ساڵەی تاوانی ئەنفالدا مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند، تاوانی ئه‌نفال بەڵگەی مەزڵوومییەتی گەلی کورستانە لەناو دەوڵەتی عێراقدا.

بۆ 33 یەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەژماریی فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

“تاوانی ئەنفال یەکێکە لە ڕەشترین لاپەڕەکانی مێژووی ڕژێمی پێشووی عێراق، بەڵگەی مەزڵوومییەتی گەلی کورستانە لەناو دەوڵەتی عێراقدا، ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی حکومەتی عێراقیشە قەرەبووی ماددی و مەعنەویی زیانلێکەوتوانی ئەو تاوانە گەورەیە بکاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button