هێمن هەورامی:

کاری لە پێشینەی پەرلەمان ئەوەدەبێت موچە لەکاتی خۆیدا بەتەواوی بدرێت

لڤین:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم بە پەرلەمان و حکومەتی عێراق و راگەیەندکاران و دپلۆماتکارانیشی راگەیاندووە کە پابەندی رێککەوتنی بودجەی پەسەندکراو و مادەی ١٠ و ١١ دەبێت.

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، “ئێمە لەپەرلەمان چاودێری ئەوەین حکومەت چاکسازییەکانی بکات”، دەشڵێت، “کاری لە پێشینەی پەرلەمان ئەوەدەبێت موچە لەکاتی خۆیدا بەتەواوی بدرێت، بە لێبڕینەوە.”

وتیشی “لەم چەند رۆژانەی داهاتوو ٢٠ رۆژ تا مانگێک دەردەکەوێت تا چەندە حکومەتی فیدڕاڵی پابەند دەبێت، بەتایبەتی بۆ ناردنی بەشە بودجەی مانگەکانی ١ و ٢و ٣ و بۆ مانگەکانی ئایندەش.”

راشیگەیاند”مەسروربارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و شاندی دانوستانکاری هەرێم رایانگەیاند حکومەتی هەرێم پابەندە بە پرۆژە یاسای بودجەی پەسەندکراوی حکومەتی فیدڕاڵی”.

دەشڵێت”بابەتی بودجە پەیوەندی بەهەموو لایەکەوە هەیە و پەیوەست نییە بەوەی کێ براوەیە و کێ دۆڕاوی ئەم بابەتەیە”.

لە ٣١ی مانگی ئازاری ئەمساڵدا، پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسەندکرا و تیایدا پشکی کوردیش جێگیرکرا، لە ئێستاشدا هاوڵاتیانی هەرێم نیگەرانی ئەوەن، لە دوای ئەو رێککەوتنەوە موچە بە لێبڕینەوە وەردەگرن یاخود نا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button