باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق: هاتووم بۆ گفتوگۆی دایەلۆگی ستراتیژیی ئەمریكاو عیراق

دەمانەوێ‌ هێزی پێشمەرگە یەك سەركردایەتی و سەنتەری بڕیاردانی هەبێت
باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق (ماتیۆ تولەر) بەئێمەی گوت هاتووم بۆ ئەوەی لەگەڵ بەشێك لە سەركردایەتی كوردستان گفتوگۆی دایەلۆگی ستراتیژیی عیراق و ئەمریكا بكەم.
وتیشی؛ لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران كۆبومەتەوەو سبەی دەچمە سلێمانی بۆ كۆبونەوە لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان.
ئەو وتی ئێمە گرنگی بە پرسی دایەلۆگی ستراتیژیی نێوان عیراق و ئەمریكا دەدەین و هەنگاوی زۆرباش لەوبارەیەوە بڕاوەو سێ‌ گەڕی دانوستان بەسەركەوتوویی بووە.
وتی دایەلۆگی ستراتیژیی پێنج دۆسیە یان پرسی سەرەكی لەخۆدەگرێت:
1- سیاسی.
2- ئابوریی.
3- ئەمنی.
4- وزە.
5- فەرهەنگی.
باڵیۆز وتی ئێمە دەمانەوێ‌ هاوكاری هەرێمی كوردستان بین بۆ دروستكردن یان بنیاتنانی هێزێكی سەربازیی یەكگرتوو، بەجۆرێك یەك سەركردایەتیان هەبێت و یەك سەنتەری بڕیاردانی هەبێت. بۆ ئەم مەبەستە هاوكاریی داراییمان پێشكەشكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button