تا ئێستا زیاتر لە ١٧٠ هەزار ئەنفالکراو لە سەحراکان ماونەتەوە

لڤین:

سالار مەحمود، ئەندامى پێشووى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە ۱۷٠ هەزار ئەنفالکراو هێشتا لەسەحراکانی باشوور نەهێنراونەتەوە و تەنیا کەمتر لە چوار هەزار روفات گەڕێنراونەتەوە کوردستان.

ناوبراو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک راشیگەیاند، پرۆسەی هێنانەوەی ئێسکو پروسکی ئەنفالەکان بەبێ فەحسی دی ئێن ئەی پرۆسەیەکی ناتەواو دەبێت.

سالار مەحمود وتیشی: بۆ ئەوەی ناسنامەکانیان ون نەبێ و کەسوکاری ئەنفالەکان گۆڕغەریبەکانی خۆیان بناسنەوە ئەرکی هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمە، شەهیدەکان بهێننەوەو لەگەڵ هێنانەوەدا فەحسی دی ئێن ئەی بۆ کەسوکاری ئەنفالەکان و هەم ئەنفالکراوەکان ئەنجام بدەن. ئەنجام دانی فەحس هەم یارمەتیدەری داوای قەرەبوکردنەوە دەبێت و هەم لە رووی پزیشیکیەوە بەدیکۆمێنتکردنە.

ئەو پێشنیار دەکات وەفدێکی باڵای هەرێم سەردانی بەغداد بکات سەبارەت بە دۆسیەی جینۆسایدی کوردستان و پرسی گۆڕەبەکۆمەڵەکان و بابەتی قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان گفتوگۆ بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button