سەرحەد قادر:
هەرێم لە رووی نایەت لەسەر کێشەی ئەفسەرەکانی بەشداربووی ریفراندۆم قسە لەگەڵ بەغداد بکات

لڤین:
دۆسیەی ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی پۆلیسی کەرکوک هەڵدەدرێتەوە کە تۆمەتبارن بەبەشداریکردن لەڕیفراندۆم سەرحەد قادریش كه یهكێكه لهئهفسهرهكان دهڵێت، حكومهتی ههرێم ڕووی نایهت لەوبارەیەوە قسه لهگهڵ بهغداد بكات.
دوای ئەوەی لیستی ناوی ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی پلیسی کەرکوک کە بەشداریان لە ریفراندۆکەی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی کردبوو ئاشکرا بوو لیستەکە بەناوی عەمید سەرحەد قادر دەست پێدەکات و بە کارمەندێک بەناوی ( کاروان ) کۆتایی دێت.
سەرحەد قادر بهدەنگی ئەمەریکای راگهیاند “بەبەشداریکردن لەڕیفراندۆم تاوانبارکراوین، لەکاتێکدا دکتۆر فواد حسێن ی وەزیری دەرەوە ئەوکات وەفد بوو، بۆ خواحافیزی کردن لە عێراق چووە بەغداد، چەندین وەزیر و پەرلەمانتاریش لەبەغدادن و کەس دادگایی ناکرێت، کەچی زووم خراوەتە سەر کۆمەڵێک ئەفسەر و کارمەندی کەرکوک، گوایە بەشداری ڕیفراندۆمیان کردووە.”
ئەو بەرپرسەی پێشووی پۆلیسی کەرکوک وتیشی “چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وەفدێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی پۆلیسی کەرکوکی کردبوو، تا ناوەکان بەرز نەکاتەوە بۆ دادگای هێزەکانی ناوخۆ لە موسڵ، بەڵام ڕۆژێک دوای چوونی وەفدەکە، ناوەکانیان ناردووە.”
ڕوونیشیکردەوە: ئەفسەرێکی کوردی کۆنە بەعسی زانیاری لەسەر کۆکردینەوە، لەکاتێکدا لەسەردەمی بەعسدا کاری خراپی زۆر کردووە، کورد گەڕایەوە بۆ کەرکوک عەفوی کرد، کەچی هەر تەجروبەی وەرنەگرت.
سەرحەد قادر دهڵێت “تۆمەتی سەر ئەفسەرە کوردەکان بەشداری کردنە لە ڕیفراندۆم، گومان دەکەین حکومەتی هەرێم لەڕووی نەیەت لەسەر ئەم کێشە قسە لەگەڵ وەفدی عێراق بکات.”