یەکگرتووی ئیسلامی: حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە برینی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال سارێژ بكات

لڤین:
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو رایگەیاند حكومەتی هەرێمی كوردستان، نەیتوانیوە برینەكانی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بە تەواوەتی سارێژ بكات و، قەرەبوی پێویستی زیان لێكەوتوان بداتەوە.
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی ساڵیادی قوربانیانی ئەنفالەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە ئێستادا كەس و كاری ئەنفالكراوان، كە واریسی شەرعی قوربانییەكانن، حكومەتی هەرێمی كوردستان، نەیتوانیوە برینەكانیان بە تەواوەتی سارێژ بكات و، قەرەبوی پێویستی زیان لێكەوتوان بداتەوە.
یەكگرتووی ئیسلامی بە پێوستی دەزانێت حكومەتی هەرێم زیاتر خەمی ژیان و بژێوی كەسوكاری ئەنفالكروان بكاتە بەرنامەی كاری خۆی . پێشیوایە پێویستە حكومەتی عێراقی دوای بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە، بەرپرسیارێتی یاسایی لە ئەستۆ بگرێت.
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو داواكارە پرۆسەی ئاوەدان كردنەوەی ئەو گوندانە دەست پێبكات و حکومەتی عێراقی هەموو هەوڵێك بدات بۆ قەرەبوو كردنەوەیان.
Essays are usually written on the topic of your choice, and
While you will discover that there is no”right” method to write an article, there
Butif you have the ability to know how to write a good paper and https://www.affordable-papers.net/ can read the topic you will be writing about, then you can get the chance to win some prize money online.
are a number of strategies and techniques to get you started.
that can be a bit tricky.