ئاسایش دەستی بەسەر بڕێک دەرمانی نایاسایی و ماددەی هۆشبەرداگرت

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، دەستی بەسەر بڕێک دەرمانی نایاسایداگرت کە لەناویاندا حەبی ترامادۆڵی هۆشبەری تێدابووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، لە درێژەی کاروچالاکییە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین هێزەکانیان لە بنکەی ئاسایشی ژاراوە بە هاوکاری بازگەی بانوەقەل دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە،
ئاسایش ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئەو دوو تۆمەتبارە بڕی ۱۳ کارتۆن دەرمانی مرۆیی یاساغ کە لەناویدا بڕی (١٧٠٠) دەنکە حەبی ترامادۆڵی هۆشبەر هەبووە لە ئۆتۆمبێلی کیا سۆرینتۆ دا پێیانبووە دەستی بەسەردا گیراوە.
دووتۆمەتبارەکە لەلایەن دادگای ڵێکۆڵینەوەی پشدەر بە ماددەی ۲٦ ی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.