مەلا بەختیار و حاكم قادر لەگەڵ باڵیۆز و کونسوڵی ئەمریكا کۆبوونەوە

لڤین:

مەلا بەختیار و حاكم قادر، ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و كۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ مەلا بەختیار و حاكم قادر، ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، پێشوازیان لە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و رۆب واڵەر، كۆنسوڵی ئەمریكا لە هەولێر كرد.

لەدیدارەكەدا، مەلا بەختیار، پاش ئەوەی بەناوی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی‌و ئەندامانی ئەنجومەنەكەوە، بەگەرمی بەخێرهاتنی كردن و خۆشحاڵی نیشاندا كە: سەرۆك جۆ بایدن، بەهەڵوێستەكانی بۆ بەدیپلۆماسیی چارەسەری كێشەكان، لەهەوڵدایە و سەبارەت بەرێككەوتنی نێوان عێراق و ئەمریكا، وتی: دەبێ رێككەوتنەكە بگونجێندرێت لەگەڵ دۆخی ناوچەكە، عیراق‌و كوردستانیش.

ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد: ئەو دۆخەی ئێستا هەیە، دەبێ تێبپەڕێندرێت، چونكە هێشتا عێراق رزگاری نەبووە، لەداعش و مەترسییەكانی. بۆیە عێراق و كوردستان، پێویستیان بە رۆڵ‌و پشتیوانی هاوپەیمانان هەیە لەڕووی لۆجیستی عەسكەریی و ئەمنیەوە.

سەبارەت بەڕێككەوتنی عێراق‌و كوردستانیش لەسەر بودجە، مەلا بەختیار، رونیكردەوە كە ئەم رێككەوتنە هەنگاوێكی باشە، بەڵام ئەم بابەتە چارەسەری گشتی نییە لەگەڵ عیراق، بەڵكو كێشەكانی ماددەی 140 و پێشمەرگە و جێبەجێكردنی ماددەو بڕگەكانی دەستور، چارەسەری گشتین بۆ كۆی كێشەكان.

لەمیانی قسەكانیدا، مەلا بەختیار، رونیكردەوە: دۆخی سیاسی و ئاسایشی عیراق، هەروەها سەرەنجامی هەڵبژاردنی مانگی دە، پەیوەندییان بەدانوستاندنی چارەنوسسازی ئەمریكا و ئەوروپا‌و ئێرانەوە لەسەر كێشەی ئەتۆمی و گەمارۆی سەپێنراوی سەر ئێرانە. لەمبارەوە گەیشتن بەڕێككەوتنێكی گونجاو، كاریگەری ئەرێنی لەناو عیراق‌و لەناوچەكەشدا هەیە.

لەلای خۆیشییەوە، حاكم قادر حەمە جان، تیشكی خستەسەر بایەخی رێككەوتنی ستراتیجی ئەمریكا و عێراق، بەبێئەوەی دۆخی ئەمنی فەرامۆش بكرێت، هاوكات رونیشیكردەوە: یەكێتی و پارتی، پێویستیان بەچارەسەری ریشەیی كێشەكان هەیە. بەتایبەت عیراق پابەندی دەستور نابێ و ئەركە یاساییەكانی جێبەجێ ناكات.

لەبەرامبەریشدا، باڵیۆزی ئەمریكا، بەڕۆشنی قسەی لەسەر گرنگی سەركەوتنی دانوستاندنی ستراتیجی ئەمریكاو عێراق، بەڕەچاوكردنی مەترسییەكانی داعش، كرد. هاوكات پەیوەندی ئەمریكاو هەرێمی كوردستانیشی بەگرنگزانی.

جەختیشی لەسەر چارەسەری كێشە سیاسییەكانی یەكێتی و پارتی و لایەنەكانی تریش كردەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button