ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوەوە بڕیاری لە گۆڕینی ناوی 4 گونددا

لڤین:

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوەوە بڕیاری لە گۆڕینی ناوی 4 گونددا و بڕیاریی لەسەر بەیاساییكردن و رێكخستنەوەی هەڵكەندنی بیردا.

ئەمڕۆ 61ەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەرێوەچوو.

ئازاد محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەسەر داوای بەشێك لەهاوڵاتیان و لەڕێگەی یەكە ئیدارییەكانەوە، بڕیار درا بە گۆڕینی ناوی چەند گوندێكی سنوری ناحیەی سەنگاو لە قەزای چەمچەماڵ.

سەبارەت بەناوی گوندەکان وتی: گوندەكانی (جنۆكەی قازی دەكرێت بە جەژنەواری قازی، جنۆكەی غەیدار دەكرێت بەناوی جەژنەواری غەیدار، جنۆكەی مەتحەد دەكرێت بە جەژنەواری فەتاح، جنۆكەی حەمەتاڵب دەكرێت بە جەژنەواری حەمەتاڵب.

هەروەها وتی: لە تەوەری دووەمی کۆبونەوەکەشدا، دوای گفتوگۆ، بڕیار لەسەر هەڵکەندنی بیر بەشێوەی یاسای درا بەپێی رێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2015ەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامێری هەڵکەندنی رۆتەری یان هەمەر بۆ بەرژەوەندی گشتی و کشتوکاڵ و پاراستنی سامانی ئاژەڵ و پەلەوەر.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button