لیژنەی باڵای فەتوای لە بارەی وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن ڕۆژوەوانەوە فەتوایدا

لڤین:

لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم لە بارەی وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن ڕۆژوەوانەوە لە مانگی ڕەمەزاندا فەتوایدا.

لەگەڵ بەردەوامیی پرۆسەی کوتانی هاوڵاتیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە ناوەندە تەندروستییەکاندا و هاتنی مانگی رەمەزان پرسیاری زۆربەی هاوڵاتیان ئەوەیە کە ئایا وەرگرتنی ڤاکسینەکە رۆژوو بەتاڵدەکاتەوە یان نا؟

لەوبارەیەوە، لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، وەرگرتنی ڤاکسین رۆژوو بەتاڵناکاتەوە بە مەرجێک کاریگەری “زۆر خراپ”ی بۆ سەر کەسەکە نەبێت.

راشیگەیاندووە، بەپێی فەتواکانیان کە پشتبەستووە بە شەریعەتی ئیسلامی، هیچ کوتانێک بە دەرزی رۆژوو بەتاڵناکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button