ئەوەی ڤاكسین وەرنەگرێت نابێت دەوام بكات و سەردانی فەرمانگەکان بکات

لڤین:
بەپێی بڕیارێکی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانیی عێراق، لە 20ی ئەم مانگەوە ئەو فەرمانبەرەی ڤاكسین وەرنەگرێت نابێت دەوام بكات و ئەو هاوڵاتیانەش کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە نابێت سەردانی فەرمانگەکان بکەن.
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانی عێراق، بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو.
لە ڕآگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەو هاوڵاتیانەی كارتی وەرگرتنی ڤاكسینیان نییە رێگەیان پێنەدرێت سەردانی ئەو فەرمانگە حكومیانە بكەن كە زۆر قەرەباڵغن و ڕۆژانە خەڵكێكی زۆر بۆ ڕاییكردنی كارەكانیان سەردانیان دەكەن، لەوانە (فەرمانگەی خانەنشینی، بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ، پاسپۆرت، رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی و فەرمانگە قەرەباڵغەكانی دیكە).
لە بەشێکی دیکەی ڕاگهیهنراوهكهدا هاتووه: له 20ی ئەم مانگەوە نابێت رێگە بە دەوامكردنی ئەو فەرمانبەرانە بدرێت كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، هەموو وەزارەتەكان و ئەو لایەنانەی سەر بە وەزارەتەكان و پارێزگاكانن، بەرپرسیارن لە جێبەجێكردنی رێكارەكان و بەدواداچوونی فەرمانبەرانیان، “ئەو فەرمانبەرانەی سەرپێچی رێكار و فەرمانەكانیش دەكەن بە نەهاتوو هەژمار دەكرێن”.