وەزارەتی بازرگانی: بەمزوانە دەست بە دابەشکردنی خۆراک دەکرێت

لڤین:
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزاندا دوو بەشەخۆراك دابەشدەكرێت و بەم زووانەش بەشە خۆراکی مانگانە دەگاتە دەست بریکارەکان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
لەراگەیەنراوێكدا وەزارەتی بازرگانی عێراق، ڕایگەیند، ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی بەشە خۆراك لە مانگی ڕەمەزاندا تەواوكراون و لەداهاتوویەكی نزیكدا دەگەیەنرێتە دەست بریكارەكان.
ئاشکراشیکردووە کە لە مانگی رەمەزاندا دوو بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت كە بریتین لە (زەیت، شەكر، برنج و ئاردی سفر بە بڕی 5 كیلۆ بۆ هەر خێزانێك).
وەزارەتی بازرگانی، ئەوەشی وتووە کە لەئێستادا ئەو رێژەیەی خۆراك گەیشتووەتە 90%ی كۆكاگانی خۆراك لە پارێزگاكان، داواشی لە سەرجەم بریكارەكانی خۆراك كردووە دابەشكردنەكە دوانەخرێت.