چین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا کەم کردووەتەوە

لڤین:
بەراورد بە مانگی 2ی ئەمساڵ، مانگی رابردوو وڵاتی چین رێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كه‌مكردوه‌ته‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز، به پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی گومرگی چینی بڵاویكرده‌وه، بازرگانی چین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له مانگی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ گه‌یشتوه‌ته بڕی (21 ترلیۆن و 370 ملیۆن) دۆلار، له‌كاتێكدا له‌مانگی شوبات (23 ترلیۆن و10 ملیۆن) دۆلار بوو.
پێشتر جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان په‌كین و واشنتن رایگه‌یاند، ئه‌مریكا نایه‌وێت ڕووبه‌ڕووی په‌كین ببێته‌وه له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانی بواری بازرگانی، داواشی له هاوتا چینییه‌كه‌ی كردبوو پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت.
ماوەی چەند ساڵێکە گرژی بازرگانی له نێوان چین و ئه‌مریكا رووی له‌زیادبوون كردووە و ماوەی چەند مانگی ڕابردووش گرژییەکان زیاتر بوون.