تەقینەوەیەک لە بەغداد روویدا

لڤین:
لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدادی پایتەختی عێراق بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکدا تەقیەوە.
لە بارەی تەقینەوەکەوە میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی شاری بەغداوە بڵاویانکردەوە: “تەقینەوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە نزیک چوارڕیانی دەوار لە شەقامی فەلەستین لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا روویداوە لەڕێی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنییەوە”.
سەبارەت بە زیانەکانیش ئاماژەیان بەوەکردووە: کە تەقینەوەکە تەنیا زیانی ماددی بەدوای خۆیدا هێناوە و زیانی گیانی نەبووە.