عەلی حەمە ساڵح وەڵامی وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەداتەوە

لڤین:

عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند، وتەبێژی حکومەت وەڵامی منی داوەتەوە گوایە زانیاری ھەڵەم بڵاوکردوەتەوە، خەڵک وا دەزانێت زانیاری ھەڵەم لەسەر قاچاخی و نەوت و داگیرکردنی زەوی بڵاوکردوەتەوە.  

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان، دوای ئەوەی سەرۆکی دەزگای میدیا و زانیاری روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا وتبووی دوای دڵنیابوونی ئەو پەرلەمانتارە لەوەی کە ئەو زانیارییانەی بەناوی منەوە بڵاویکردوونەتەوە بێ بنەمان، داوای لێبوردنی کرد و ئێمەش داوامان کرد روونکردنەوەیەک لەو بارەیەوە بۆ رای گشتی بدات.

پەرلەمانتارەکە دەڵێت: من نوسینێکم نوسیبوو، کە حکومەتی ھەرێم ڕێککەوتنی بۆ دۆسیەی نەوت کردووە نەک موچەی فەرمانبەران! وتەیەکی وتەبێژی حکومەتم وەرگرتبوو کە لە کەناڵی “ڕوداو” بەناوی ئەوەوە نوسرابوو: حکومەت سەرکەوتووبوو لەوەی نەوتی ڕادەستی عێراق نەکرد.

عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت: وتەبێژی حکومەت پەیوەندی کرد و پێی وتم: ئەوە قسەی من نیەو ڕوداو وتوویەتی و ھەڵەیەو من فایلی نەوتم وتووە.. گوایە نوسینەکەی من بووە بەگرفت. منیش وتم: من ھەرگیز مەبەستم بڵاوکردنەوەی زانیاری ھەڵە نیەو ئەگەر من ھەڵەبم داوای لێبوردن کردن ئاسایەو حەلی دەکەم، بەڵام من لە ڕوداوم وەرگرتوە..

‎May be an image of ‎‏یەک کەس یان زیاتر‏ و ‏دەق‏‎‎

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button