پارێزەرێک موڵکی کەسێک کە کاری بۆ کردووە کردووە بە ناوی کوڕەکەی خۆیەوە

لڤین:
نەهۆی ئەوەی پارێزەرێک بەبێ رەزامەندی بریکاردارەکەى، سی موڵکی کردووە بە ناوی کوڕەکەی خۆیەوە بۆیە لەلایەن سەندیکای پارێزەرەناوە سزادراوە.
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان رایگەیاند بە هۆی ئەوەی پارێزەرێک بە ناوی (ئا.ن.س) هەستاوە بەبێ ڕەزامەندى بریکاردارەکەى، سی موڵکى کردووە بەناوى کوڕەکەى خۆیەوە و خاوەن موڵکەکەش سکاڵای تۆمارکردووە.
سەندیکا لیژنەیەکی پێک هێناوە و تیایدا بۆیان روونبووەتەوە کە پارێزەرەکە سێ موڵکی ئەو کەسەی کە پارێزەرەکە کاری بۆ کردووە کراوە بە ناوی کوڕی پارێزەرەکەوە.
سەندیکا ئەوەی ئاشکرا کردووە بەوهۆیەوە بڕیار درا بە سزادانى پارێزەرەکە بە سزاى ڕاگرتن لە کارى پارێزەرایەتى بۆ ماوەى شەش مانگ دواى پێداچوونەوە، بڕیارەکە پلەى بنبڕى وەرگرتووە.