قوباد تاڵەبانی: رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت دۆخی دارایی باش دەبێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سهرۆكی شاندی دانوستانكارى ههرێم، لە دواى کۆبونەوەى لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان جێگیرکردنی پشکی هەرێمی لەیاسای بودجەی ٢٠٢١ بەپرۆسەیەکی سەرکەوتوو هەژمارکرد.
ئەو ئاماژەی بەوەشکرد رێککەوتنەکە جگە لەوەی یارمەتێدەر دەبێ بۆ باشتربوونی دۆخی ئابووری و دارایی هەرێم، لەهەمان کاتدا متمانە دەگەڕێنێتەوە لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و لەداهاتوودا ڕێخۆشکهر دەبێ بۆ چارهسهركردنی کۆمەڵێ کێشەو پرسی چارەنووسساز لەنێوان هەردوولادا .
روونكردنەوەى پێویستی لەبارەی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد سەبارەت بەپڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 خستهڕوو كە بەچ میكانیزمێك رێككەوتوون و راشیگەیاند: “حكومەتی هەرێم پابەند دەبێت بەو ئەركانەی كە لەسەریەتی لەیاسای بودجەی 2021ی عێراق بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە داراییەكانی خهڵكی كوردستان “.
تاڵەبانی وتیشی “وەك حکومەتى هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆمان دەربڕیوە بەجێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەو لایەنە پەیوەندیدارەكانیشمان راسپاردووە بۆ ئەو مەبەستە”، گووتیشی: “ئهگهر حكومهتی فیدرالیی عێراق پابهند بێت بهو رێككهوتنه دڵنیاتان دهكهمهوه كه باشتر دهتوانین ئیدارهی خۆمان بكهین و دۆخی داراییمان باشتر دهبێت”.