مەسرور بارزانی سوپاسی مامۆستایانی ئاینی دەکات

لڤین:

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان بڵاوكرده‌وه‌ و داوای له‌هاوڵاتیان كرد، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان بن و سوپاسی مامۆستایانی ئاینی کرد.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: به‌ بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، خوای مه‌زن و دلۆڤان، نوێژ و ڕۆژوو و نزاكانمان لێ قبوڵ بكات و هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی و ئارامیی زیاتر.

سەرۆکی حکومەت وتیشی، “ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانم، بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ داوا له‌ كوردستانییان بكه‌م كه‌ پابه‌ندبن به‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، كه‌ باشترین ڕێگه‌یه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ په‌تای كۆرۆنا”.

ئەو  سوپاسی مامۆستایانی ئاینیشی كرد له‌به‌رامبه‌ر رۆڵیان له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ و جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی، و ئه‌وه‌یخسته‌ڕو، هاوكارن و ڕۆڵێكی گرنگییان هه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button