تۆمەتبارێک لەسەر چەند سکاڵایەک دەستگیرکرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند لەسەر سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک، کەسێکیان دەستگیر کردووە کە لە چەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراو بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بلاویکردەوە مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، دوای تۆمارکردنی سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک لەسەر تۆمەتبارێک، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا تۆمەتبار (ع، ق، أ لەدایکبووی ١٩٩٧) لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٢١ ی چەك دەستگیر بکرێت.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەکی بێ مۆڵەت لەجۆری کڵاشینکۆف و دەمانچەو ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا لەجۆری (نیسان- پاترۆل).

پۆلیس ئەوەشی روونکردووەتەوە: تۆمەتبار لەچەند بنکەیەکی پۆلیس سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بووە، بەپێی ماددەکانی (٤٤٦، ٤٣١، ٤٨٢) و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button