لەسەر دۆسیەی قاچاخچێتی دوو پەرلەمانتار چوونە بەردەم دادگا

لڤین:

لەسەر دۆسیەی قاچاخچێتی دوو پەرلەمانتاری کوردستان چوونە بەردەم دادگا و دوای وەرگرتنی وتە لێیان لە لایەن دادوەرەوە بڕیاری ڕاگرتنیان درا و دواتر بە کەفالەت ئازادکران تا ڕۆژی دادگایی کردنیان.

ئەمڕۆ هەریەک لە عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد، ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لەسەر دۆسیەی قاچاخی باشماخ چوونە بەردەم دادوەر.

لەو بارەیەوە پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح، ڕایگەیاند “وەک تۆمەتبار لەسەر دۆسیەی قاچاخی باشماخ لە دادگای پێنجوێن ئامادەبوین، بۆ ئەو سکاڵایەی کە گوایە ئێمە لەسەر دۆسیەی قاچاخی ناوزڕاندمان كردوە، لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەدا ئامادەبووین، وتەمان لێوەرگیرا و پێداگیریمان لەسەر کۆی ئەو زانیاریانە کردەوە کە لە ڕابردودا باسمان کردوە، وردەکاریمان خستە بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، پاش وەرگرتنی وتەکانمان بە  تەعاھودی کەسی ئازادکراین تا ڕۆژی دادگایی کردن”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی وت کە “قاچاخچێتی بەردەوامە و بووە بە یەکێک لە سیما ناشرینەکانی حوکمڕانی لە کورستان، ئێستا مریشک، ماسی، ئاژەڵ، ھێلکە، نەوت، دوگ، خورما، جگەرە، فافۆن، مس، جۆ و ئۆتۆمبیل…ھتد کاری بەرپرسە قاچاخچیەکانە”.

لەبارەی ئامادەبوونیشیان لەبەردەم دادوەر و مافی پارێزبەندی ئەو پەرلەمانتارە، ڕایگەیەند، “ئەو ماددەیەی ئێمەی پێ دادگایی دەکرێت ئەگەر تاوانبار بکرێین، حوکمەکەی یان سزای ماددیە یان ساڵێک بۆ پێنج ساڵ زیندانیە!! دەمانتوانی نەچین وپارێزبەندی بەکار بھێنین، بەڵام مەبەستمان بووە لەبەردەم دادگا ھەموو ئەوە بسەلمێنین کە وتومانە و دەیڵێین”.

وتیشی: “من خۆم تائێستا ٨٠ دۆسیەم داوە بە دادگاو کەس سزا نەدرا، لەبەرامبەریشدا خۆشم ئەمە پێنجەم جارە بدرێمە دادگا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button